2021-11-24   470     
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، له‌سه‌ر خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌رزی كردوه نابێت ئه‌و نه‌وه‌یه برسی بكات، داواش ده‌كات " ئەو تێکدەر و ھەلپەرستانە بدۆزنەوە" كه خۆیان خزاندوه‌ته ناو خوێندكاران.
ئاوێنه: له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك رایگه‌یاندوه " ئەگەر حکومەت مانگانە قەرزیکردووە یان مڵکومومتەلەکاتی حکومی فرۆشتووە ئەبێت دەرماڵەی خوێندکاران دابین بکات، حکومەت و وڵات چی ئەرزشێکی دەبێت ئەگەر ئەو نەوە جوان و سەرمایە مرۆیەی گەلەکەی وا برسی و کەم دەرامەت بن.”
ناوبراو داوایه‌ك له حكومه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت كه نابێت حکومەت و دەسەڵاتی ھەرێم بەراوردی خوێندکاران بەو کۆمەڵە ھەلپەرستە بکات کە گردبوونەوە و داوای ڕەوای خوێندکاران بۆ مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی خۆیان بەکار دێنن و گردبوونەوەکە بە لاڕێدا دەبەن، ده‌شڵێت "ئەوانە کەمینەیەکن و بە دڵنیاییەوە خوێندکارانیش نایانەوێت ئەو جۆرە گروپ و تاقمانە تێکەڵ بە گردبوونەوە و داوا ڕەواکانیان ببن."
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه نابێت ھێزە ئەمنیەکان تەڕووشک پێکەوە بسوتێنن، پێویستە ئەو تێکدەر و ھەلپەرستانە بدۆزنەوە و بە توندی سزایان بدەن، بەڵام نابێت و ناکرێت ئازاری ئەو خوێندکارانە بدرێت کە داوای مافێکی زەرورەتی ژیانیان دەکەن.
داواش له خوێندکاران ده‌كات "ڕێگا بەھیچ کەس و لایەنێک نەدەن بچێتە ناویان و مەرامی سیاسی و شەخسی خۆیان تێکەڵ بە گردبوونەوە و داوای خوێندکاران بکەن."