کەشناسی: تائێستا 34%ـی ئەو بارانە باریوە كە پێویستە لە پاییزدا ببارێت
  2021-11-24       1021       
بەڕێوەبەرایەتیی کشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لە ئێستاوە بڕیار لە کەمبارانیی ئەمساڵ بدات و کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، تەنها 34%ـی ئەو بڕە بارانەی ساڵانە لە وەرزی پاییزدا دەبێت ببارێت باریوە.

ئاوێنه‌: بژار ئەکرەم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “باران بارینی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا کەمترە، بەڵام هێشتا کاتێکی زۆر بۆ باران بارین ماوە”.

هەروەها ڕەتیکردەوە کە لەئێستاوە بڕیار لەبارەی وشکەساڵییەوە بدەن بەهۆی ئەوەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کورت ماوەن و ناتوانن پێشبینی بۆ تەواوی وەرزی باران بارین بکەن.

بەپێی پێوەرەکانی کەشناسی، لە وەرزی پاییزەی باران باریندا پێویستە 105 ملم باران ببارێت، بەڵام ئەمساڵ تائێستا 34%ـی ئەو بڕە لە سلێمانی باریوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەکی زۆر لە وەرزی باران بارین لەبەردەستدا ماوە.

پێوەرەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان بەجۆرێکن لە ساڵێکدا 685 ملم باران دەبارێت لە حاڵەتی ئاساییدا، بەڵام ساڵی ڕابردوو کەمتر لەوە باریوە، بۆ ئەمساڵیش مانگێک لە وەرزی پاییز، سێ مانگی وەرزی زستان و وەرزی بەهار ماوە بۆ باران بارین کە ڕێژەی 50%ـی باران بارین لە وەرزی زستاندایە، 35%ـی لە وەرزی پاییز و 15%ـی لە وەرزی بەهاردایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×