دو ملیارو 200 ملیۆن دینار بۆ پارکی ھەواری شار لە سلێمانی خەرج دەکرێت
  2021-11-24       320       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بڕی دو ملیارو 200 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاكسازیی پاركی هەواری شار لە سلێمانی.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی دو ملیارو 200 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چوەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت."

پێشتر لە میانی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیارو 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

پڕۆژەکانیش بریتی بون لە:

- بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار

- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود

- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×