ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج فەرمانگە كە لە یەك بینادان لە ناحیەی پیرەمەگرون
سەر بە پارێزگای سلێمانی سوتێنران.
ئاوێنە: بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ئەو
بینایەی سوتێنراوە هەریەكە لە فەرمانگەكانی بنكەی هاتوچۆ، سەنتەری چالاكی منداڵان،
كتێبخانەی گشتی، فەرمانگەی كارتی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگرون لە
خۆدەگرێت.
وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلێكیش لەنێو بیناكەدا ئاگری لێ
بەرزدەبێتەوە.