زانكۆیەكی دیكە دەوامی راگرت
  2021-11-24       244       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە دەوام لە زانكۆكە رابگیرێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و ستافی زانکۆمان و بەدورگرتنیان لە هەر گرژی و پێکدادانێک، ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا: دەوامی سبەینێ رابگرێت واتا رۆژی (پێنجشەممە) بەرواری (٢٥-١١-٢٠٢١) لە زانکۆی گەرمیان دەوام نابێت."

ئەوەش لەكاتێكدا كە پێشتر هەریەكە لەزانكۆكانی، سلێمانى و راپەڕین و کۆیە، بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بڕیاریاندا بە راگرتنی دەوام.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×