کازمی بۆ خۆپیشاندەرانی ھەرێم: دەستدێژیی بۆسەر موڵکی گشتیی‌و تایبەت ڕەتکراوەیە
  2021-11-25       496       
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى هه‌رێمى كوردستان هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران‌و موڵکی گشتیی‌و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".

ئاوێنە: مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌تویتێكدا تایبه‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و شارى سلێمانى نوسیویه‌تى:"ڕوداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بەهەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەموان، به‌ڵام دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران‌و موڵکی گشتیی‌و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".

ماوه‌ى چوار ڕۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردوه‌و دوێنێ له‌چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كى سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژییان تێدا به‌كارهات‌و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى‌و باره‌گایه‌كى حزبیی سوتێندران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×