حكومەتی هەرێم كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی راگەیاند
  2021-11-25       604       
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان كەم بووەتەوە و لە سێ رۆژی رابردودا ئەو بڕە بوەتە 16 كاتژمێر و 20 خولەك، ئەوەش بەهۆی چاكسازی لە وێستگەكان و راگرتنی كارەبا لەلایەن توركیاوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەم ماوەیەدا، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان كەم بووەتەوە و لە سێ رۆژی ڕابردودا ئەو بڕە بووەتە 16 كاتژمێر و 20 خولەك.

سەبارەت بە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا هاتووە، یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبونەوەی كارەبای وێستگە 300 مێگاواتییەكەی خەباتە كە لە ژێر چاككردنەوە دایەو بڕیارە لە رۆژی 5/12/2021 بكەوێتەوە كار، هەروەها كارەبای پارێزگای دهۆك كە 150 مێگاوانە و لە توركیاوە دەكڕدرێت لەلایەن ئەو وڵاتەوە راگیراوە و حكومەت لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.

فەرمانگەكە رونیشیكردووەتەوە، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و لە رۆژی 28ی ئەم مانگە بكەوێتە كار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×