فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە تەقەمەنی هەڵگرتبوو، لە كەربەلا خرایەخوارەوە
  2021-11-25       474       

كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە تەقەمەنی هەڵگرتبوو، لە كەربەلا خرایەخوارەوە.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەك لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە 10 كیلۆگرام تی ئێن تی پێوەكرابوو، لە دەشتاییەكانی كەربەلا خراوەتەخوارەوە و ئامانجی گەیشتن بووە بە ناوجەرگەی شارەكە.

هاوكاتی ئەمە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵمەتێكی سەربازییان لە گوڵاڵە و چەند ناوچەیەكی تری پارێزگای دیالە بەرپاكردووە و تاڵب موسەوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەڵێت، لە گوڵاڵە و قەرەتەپە بەدوای چەكدارانی داعشدا دەگەڕێن.

ماوەی ساڵێكە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو و مووشەكهەڵگر لە عێراق بووەتە دیاردە و چەندین جار بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكا بەو جۆرە فڕۆكانە بۆردومانكراون.

سەرەتای ئەم مانگە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام ناوبراو لە هێرشەكە دەربازبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×