سبەی 40 كۆچبەری كورد كە لە لیبیا گیریان خواردبو دەگەنەوە سلێمانی
  2021-11-25       245       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، سبەی هەینی، 40 كۆچبەری كوردی هەرێمی كوردستان كە لە لیبیا گیریان خواردبو، دەگەنە فڕۆكەخانەی سلێمانی.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەڕێز دکتۆر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئیتحادیی پێی ڕاگەیاندین کە بە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی دەرەوەو حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی لە ڕێی فڕۆکەخانەی قاهیرەوە، 40 پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان کە لە لیبیا گیربوبون؛ دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی."

لە مانگی 9ی ئەمساڵدا، بەلەمێك كە 58 كۆچبەری هەڵگرتبو كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان بون، لە رێگەی توركیا بۆ ئەوروپا بەناچاری لە لیبیا گیرسایەوە.

كۆچبەرەكان لە شاری بنغازی ئەو ولاتە دەستبەسەركران و لە دۆخێكی خراپدا دەژیان. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×