میدیای رەسمی یەكێتی: موراد كانی كوردەیی كوژراوە
  2021-11-25       1409       

میدیای رەسمی یەكێتی كەمێك لەمەوبەر، هەواڵی كوژرانی موراد كانی كوردەیی، فەرماندەی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی پشتڕاستكردەوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، لە هەواڵێكی بەپەلەدا لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە رایگەیاندوە "موراد کانی کوردەیی لەکاتی دەستگیرکردنی روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوەو بەو هۆیەوە کوژراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی، داواکراو موراد کانی کوردەیی لەدوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، روبەڕوی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوەو کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و کارمەندێکی تریش برینداردەکرێت."

ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتیشی"لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موراد کانی کوردەیی دەکوژرێت."

پێشتر سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی بە ئاوێنەی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، موراد كانی كوردەیی، فەرماندەی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی كەوتۆتە كەمینی هێزێكی ئەمنی یەكێتی لە رانیەو تەقەی لێكراوەو لە ئاكامدا خۆی و سێ پاسەوانی كوژراون و كە یەكێكیان كوڕی خۆیەتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×