پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسێکیان
لەلایەن راوچیەکەوە بەسەختی بریندار کراوە و راوچیەکەش هێشتا دەستگیرنەکراوە.
ئاوێنە: بەڕێوبەری پۆلیسی
پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان، عەمید شوان محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: سه رلە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناحیەی مەیدان لەکاتی گەڕان بەدوای راوچیدا و لەکاتی ئەرکدا
پۆلیسێکی بنکەی مەیدان لەلایەن راوچییەکەوە بەسەختی بریندارکراوە.
وتیشی: راوچیەکە دەستگیر نەکراوەو تەنھا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.
سەبارەت بەدۆخی تەندروستی کارمەندەکەش، بەڕێوبەری پۆلیسی پاراستنی دارستان
و ژینگەی گەرمیان وتی: لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.