2021-11-27   1017     
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا، كۆچبه‌رانی كوردی له‌سه‌ر سه‌رسنوری وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه، ژنێكی به‌ته‌مه‌نی كورد داوای یارمه‌تی لێی كردوه، تا پێنج له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه و لوكاشینكۆش ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێكردوه.
ئاوێنه: تۆڕی هه‌واڵی بێتای بیلاڕوسیا رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ژنێكی كۆچبه‌ری به‌ته‌مه‌ن، كه هاوڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ڕه‌گه‌ز كورد بوه، له كاتی سه‌ردانكردنی ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا بۆ لای كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی، داوای یارمه‌تی لێكردوه و ئه‌مڕۆ لوكاشینكۆ ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ژنێكی به‌ته‌مه‌نی به‌ڕه‌گه‌ز كورد، له‌كاتی سه‌ردانكردنی لوكاشینكۆ بۆسه‌ر خاڵی سنوری بروزسگی داوایلێكرد كه یارمه‌تی بدات له دۆزینه‌وه‌ی پێنج له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، لوكاشینكۆش فه‌رمانی به به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كرد، تا رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پاش گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، هێزه‌كانی بیلاڕوسیا به‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه‌یان ڕاگه‌یاندوه، كه دو له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له گرتوخانه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به هێزی پۆڵندا ده‌ستگیر كراون، هاوسه‌ره‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته ناو خاكی ئه‌ڵمانیا، پاشان ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه".
لێشاوی كۆچكردنی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردان به‌تایبه‌ت، هێشتا به نادیاری ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كاروان له كۆچبه‌ران به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه به‌ڵام نزیكه‌ی 2000 (دو هه‌زار) كۆچبه‌ری دیكه له‌سه‌ر سنوره‌كان ماونه‌ته‌وه.