2021-11-27   2833     
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى هه‌رێم خشته‌یه‌كى نوێى موچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا ته‌نها مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردۆته‌وه، رۆژى یه‌كشه‌ممه 28/11/2021 مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رۆژى دووشه‌ممه موچه‌ى یه‌كه‌ى حه‌فتاو هه‌شتاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده مانگانه له 25 مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه له‌هه‌رێم ده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆى سستى له دابه‌شكردنى مووچه‌دا دابه‌شكردنى مووچه درێژده‌كرێته‌وه تا ناوه‌راستى مانگى داهاتوو.