لیوا ئەیوب یوسف سەعید: داواکارین هەرچی زووە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە تەمومژاوییە
  2021-11-28       2070       
لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری دەستەى لیواكانی 3 و 7ی تایبەت بەکۆسرت رەسوڵ عەلی، لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "هاوڕێ و هەڤاڵی تێکۆشەرمان عەقید(موراد کانی کوردەیی)مان کرد کە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی ٥شەممە لە ڕوداوێکی تەم و مژاویدا لە ناوجەرگەی شاری رانیەدا خۆی و چەند پاسەوانێکی شەهید کران .کاک موڕاد هاوڕێ و هەڤاڵی زێدەتر لە ٢٥ ساڵەمانە و لەدەستدانی ئەسەفێکی گەورە بوو و بووە جێگای داخی هەموو لایەکمان ".

ئاوێنە: ھەروەها داواى پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە دەکات ودەڵێت "لە هەموو لایەک داواکارین هەرچی زووە لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە وڕونکردنەوەی ئەو ڕوداوە ناخۆش و تەموومژاوییە و بۆ ئێمەش و ڕای گشتیش رونکردنەوە بدرێت و ببێتە دواین کارەساتی دڵتەزێنی لەدەستدانی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانمان و کادیری دڵسۆز و نیشتیمان پەروەرانمان ".

لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە "داواکارین یەکڕیزی و تەبایی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان بپارێزرێت و هەموو لایەکمان هەوڵ بدەین بۆ پارێزگاری لە چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال و کارێک بکەین نەیارانمان لە ئاستماندا بە ناتەبایمان دڵخۆش نەبن".

ئەمەش دواى ئەوەدێ، کە دوێنێ لە شاری کۆیە لیوا ئەیوب یوسف بە یاوەری (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی ن ک و لیوا (حاجی قوربانی) فەرماندەی لیوای ٧ی تایبەت و عەمید(سەروان سەڵاح) جێگری لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای٣و٧ی تایبەت بەشداری لە مەڕاسیمی پرسە و ماتەمینی موراد کانی کوردەیی کرد.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×