تەندروستی عیراق: لە ئەگەری دەركەوتنی ئۆمیكرۆن رێوشوێن دەگرینەبەر
  2021-11-28       172       
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە ئەگەری دەركەوتنی نەوە نوێكەی كۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیكرۆن" رێوشوێنی داخستن و قەدەغەی گەشت كردن و رێوشوێنەكانی پاراستن دەگرنەبەر.

ئاوێنە: ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، لە ئەگەری دەركەوتنی نەوەی "ئۆمیكرۆن"ی كۆرۆنا لە عیراق كە بڵاوبوونەوەی خێرایە و مەترسیدارترە رێوشوێن دەگرنەبەر.

سەبارەت بە رێوشوێنەكان وتویەتی، دوبارە كار بە رێوشوێنەكانی داخستن و قەدەغەی گەشت و هەنگاوەكانی خۆپاراستن و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی دەكەن، چونكە نەوەی ئۆمێكرۆن چەندین گۆڕانكاری لە خۆیدا كردووە و توانای ئەوەشی هەیە خۆی لە سیستمی بەرگری جەستە بدزێتەوە.

حلفی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هیچ گرەنتییەك نییە بۆ ئەوەی ئەو نەوەیە نەگاتە عیراق، بۆیە پێویستە ئامادەكاری بكرێت و تاقیگەكانیش بۆ دیاری كردنی ئامادەبن.
زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×