كاره‌بای هه‌رێم: پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كرێت
  2021-11-28       557       
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ناوچه‌ سارده‌كان 12-13 كاتژمێر و له‌ناوچه‌ گه‌رمه‌كانیش به‌تێكڕا 14 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینكراوه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات.

ئاوێنە: كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئاستی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3400 بۆ 3500 مێگاواته‌، خواست له‌سه‌ر كاره‌با 5.000 هه‌زار مێگاواتی تێپه‌ڕاندوه‌ و به‌ ساردبونی كه‌شوهه‌وا چاوه‌ڕێی زیاتربونی ده‌كرێت، له‌ ماوه‌ی دو رۆژی رابردوشدا، له‌ ناوچه‌ سارده‌كان نزیكه‌ی 12 بۆ 13 كاتژمێر كاره‌با دراوه‌ و دۆخی كاره‌باش به‌ره‌و باشبونی زیاتر ده‌چێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌كان زیاتر له‌ 14 بۆ 15 كاتژمێر كاره‌با دراوه‌، به‌ تێكرایی 14 كاتژمێر كاره‌با دراوه‌ به‌هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی خه‌بات ده‌كرێته‌وه‌، یه‌كه‌ی دومیش له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌گه‌رێته‌وه‌، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی وێستگه‌ی گازی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ تا سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌هه‌وڵیشدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێڵی توركیا".

كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، "قۆناغی یه‌كه‌می هێڵی شه‌قڵاوه‌-سۆران ته‌واو بوه‌، دوێنێ شه‌ممه‌، زیاتر له‌ 200 مێگاوات كاره‌با بۆ سۆران گواستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر توانایی 150 بۆ 160 مێگاوات كاره‌بای هه‌بو".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×