عەلی قەرەداغی: ئاسایکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و خیانەتە
  2021-11-28       775       
د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە".

ئاوێنە: د.عەلی قەرەداغی لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بەردەوام لەگەڵ ئەقسا و قودس و فەلەستین دەمێنینەوە و دژی داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانین لەگەڵیدا، ئەو کارە لەلایەن هەر دەوڵەت یان گرووپێکەوە بێت، دەبێت سەرکۆنە بکرێت".

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان وتیشی "ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی وەکو ئیمارات و مەغریب دەستیان داوەتێ لە رۆچوونە پەیوەندیی و هەنگاوە کردەییەکان لەگەڵ کیانی زایۆنیی داگیرکەر، کارێکی سەرکۆنەکراوە و لەڕووی شەرعەوە حەرامە و خیانەتکردنە لە پەیمانی عومەری و سەڵاحی و مافەکانی گەلی فەلەستینیش".

هەروەها قەرەداخی ئاماژەى بەوەشکردوە، یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان پێشتر چەندین ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئیدانەکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ داگیرکارانی قودس و ئەقسا و فەلەستین دەرکردووە و چەندین کۆنگرە و سیمیناری گرتووە بۆ دووپاتکردنەوەی لەپێشترێتی ئەم پرسە و حەرامیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کە خیانەتێکی گەورەیە.

ساڵى رابردوو ژمارەیەک وڵاتى عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوەو بەنێوەندگیرى ئەمریکا رێکەوتنیان ئەنجامداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×