لە هەولێر پیاوێك دو گوللـەی نا بە ژنەكەیەوە
  2021-11-28       566       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، پیاوێك لە هەولێر دو گوللـەی ناوە بە ژنەكەیەوەو برینداری كردوە، پیاوەكە دەستگیركراوەو ژنەكەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ پاشنیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەڕەکی 'كارێزان' دەستبەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقەکەریان بەناوی (ھ. ع. ق.) دەستگیرکرد کە خێزانی خۆی بە دو گوللـە زامدار کردبو.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر چەکی بەکارھاتوی روداوەكەشدا گرتوە كە لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچەو چەقۆیەک و ژنەكەش گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و تۆمەتباری ناوبراویش پەڕاوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×