فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران لە نەجەف دەرچوو
  2021-11-29       548       
داگای تاوانەکانی شاری نەجەف بە نوسراو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ “حەمید حسێنی” کەسێکی ئاینی نزیک لە ئێران دەرکردووە، بە تۆمەتی “هەوڵی تیرۆرستی دژی ناوەندێک”.

ئاوێنە: بەپێی ئەو نوسراوی دادگای تاوانەکانی نەجەف، “حەمید حسێنی، بەوە تۆمەتبارکراوە کە دەستی هەبووە لە هێرشی موشەکی بۆسەر ناوەندێکی مەدەنی بەناوی ناوەندی ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ.

حەمید حسێنی کەسایەتییەکی ئاینی شیعەی نزیک لە ئێرانە و هاوکات بەڕێوەبەری یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی جیهانی ئیسلامیە، کە ناوەندێکی هاوکاری میدیایی نێوان ئێران و ئەو گروپانەیە نزیکن لە ئێرانەوە و لەناو عێراقدا کاردەکەن.

پێشتر هێرشکرابووە سەر نوسینگەی “ناوەندی ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ RCD Forum “، ئەگەرچی هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی زۆر بەر نوسینگەکە کەوت.

حەمید حسێنی، سەرۆکی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەکان لە عێراق، پێشتر لە شاری قومی ئێرانەوە، ڕایگەیاندبوو، “هیچ هاوکێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا بەبێ بوونی ئێران ئەستەمە و ئەگەریش بەبێ ئێران هەر هەنگاوێک بنرێت، دڵنیابن سەرناگرێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×