لێدوانی وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەر کوشتنی موراد کانی کوردەیی
  2021-11-30       2693       
وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەر کوژرانی موراد کانی کوردەیی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی سلێمانی و ڕانیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی جدی هەیە.

ئاوێنه‌: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021) لە بارەی کوژرانی موراد کانی کوردەیی کە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بوو، ڕایگەیاند، "ئەو ڕووداوانەی بە گشتی لە سلێمانی دەگوزەرێن بەوەی ڕانیەشەوە هەموویان پێویستیان بەوەیە کە لێکۆڵینەوەی جدییان لەسەر بکرێت."

وتیشی، " ئێمە وەک حکومەتی هەرێم دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین و لەگەڵ ئەوەین کە هەموو کەس خۆپیشاندانی مەدەنیانە بکات و توندوتیژی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش ڕەتدەکەینەوە. "

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە خۆپیشاندانەکاندا کەسانێک هەن کە ناوی خۆیان ناوە خۆپیشاندەر، بەڵام دەستیان لە پشتە و هێرش دەکەنەسەر دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمە کەی خۆپیشاندان و داواکاری خوێندکارانە کە کتێبخانە و فەرمانگەی حکومی بسوتێنرێت، بۆیە ئەوە دەستی سیاسی لە پشتەوەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×