تانەکان کورسییەکانی یەکێتییان زیاد کرد
  2021-11-30       1362       

بەهۆی ئەو تانانەوە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن درابوو، دوو کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی) لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە لە بازنەی سێی هەولێر، “هەرێم کەمال ئاغا” لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هاوکات ڕۆنزی زیاد سیدۆ کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی) سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شوێنی کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی گرتەوە.

لە بازنەی سێی هەولێر، هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، 8920 دەنگی بەدەستهێناوە، هەرێم کەمال ئاغا بەپێی بڕیاری ژمارە 1665ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لەبری لەیلا ئەکرەم سەعید، کاندیدی پارتی سەرکەوت بۆ پەرلەمانی عێراق.

رۆنزی زیاد سیدۆ، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانییی کوردستان  8183 دەنگی هێناوە، رۆنزی بەپێی بڕیاری ژمارە 1371ی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە بری عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×