2021-11-30   779     
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى پارتى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ته‌حه‌داى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌م وه‌ڵامم بداته‌وه بزانین سلێمانى هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌یه یان هه‌ولێرو دهۆك"، ده‌شڵێت:"حكومه‌تى هه‌رێم سلێمانى پشتگوێخستوه‌و پاره بۆ پڕۆژه‌كانى نانێرێت".
ئاوێنه: كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى پارتى ده‌داته‌وه‌و كه ڕایگه‌یاندبوو، تیمى حكومیی یه‌كێتى داوایانكردوه ئه‌وان خۆیان قاچاخچێتیه‌كان بكه‌ن‌و پاره‌كه‌ش هه‌ر بۆخۆیان بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت:"ئه‌و قسانه‌ى كراوه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى عه‌یبه‌و كه‌موكوڕیه‌كانى حكومه‌ت كراوه ئه‌گه‌رنا ڕون‌و ئاشكرایه هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌و ڕاوه‌ستانى كاره‌كانى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه".
گه‌زنه‌یی ده‌ڵێت:"بۆچى موچه به‌خێرایی دابه‌شناكرێت؟ ئایا سلێمانى هۆكاره؟، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم، له‌هه‌رێمى كوردستان دوو بانكمان هه‌یه پاره‌ى تێدا كۆده‌كرێته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كرێت، یه‌كێكیان بانكى ئاشتى له‌سلێمانى‌و ئه‌وى دیكه‌ش مناره له‌هه‌ولێر، مانگانه‌ش به‌خواستى وه‌زیرى دارایی پاره له‌و بانكه‌وه ده‌چێته دارایی بۆ دابه‌شكردنى موچه".
ئاشكراشیكرد، "ماوه‌یه‌كه هێزێكى ئه‌منى چۆته ده‌روازه سنوریه‌كانى سلێمانى بۆ كۆنترۆڵكردنى قاچاخچێتى، ئایا هه‌مان ئه‌و هێزه له‌ده‌روازه‌كانى هه‌ولێرو دهۆكیش بونى هه‌یه؟، بۆیه ته‌حه‌دای سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌رده‌ستمدایه با بێته په‌رله‌مان‌و وه‌ڵامم بداته‌وه".
كاروان گه‌زنه‌یی باس له‌داهاتى ده‌روازه‌ى وه‌لید ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"به‌حكومه‌ت ده‌ڵێت داهاتى ئه‌و ده‌روازه‌یه چى به‌سه‌ردێت‌و بۆ كوێ ده‌ڕوات، دواتر 40 بۆ 50 ملیار دینار به‌س له‌حاجى ئۆمه‌ران داهات دیارنامێنێت، له‌ئیبراهیم خه‌لیل پاره‌یه‌كى زۆر له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت‌و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت".
له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتیش گه‌زنه‌یی وتى:"900 ملیۆن دۆلار داهاتى مانگانه‌ى نه‌وته، 480 ملیۆن دۆلارى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌كاته 700 ملیار دینار، به‌ڵام 300 بۆ 350 ملیار دینارى دینارى نه‌وت دیارنییه‌و كه‌س نازانێت چى به‌سه‌ردێت، ئه‌وانه‌ى باسمكردن هۆكارن بۆ دابه‌شنه‌كردنى موچه نه‌ك ئه‌وه‌ى سلێمانى تۆمه‌تبارو تاوانبار بكرێت، ئه‌وه‌شى ده‌وترێت په‌رده‌پۆشكردنى كه‌موكوڕیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"حكومه‌تى هه‌رێم سلێمانى پشتگوێخستوه‌و پاره بۆ پڕۆژه‌كانى نانێرێت، هه‌ربۆیه‌ش ئێستا پڕۆژه‌ى ستراتیژى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى كاره‌كانى ڕاگیراوه".