سەمیر ھەورامی: قسەکانی ھێڤیدار ئەحمەد دوبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشیلە
  2021-11-30       1211       
سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "قسەکانی ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دورن لەڕاستییە‌وەو پەرلەمانتارێکی فاشیلە".

ئاوێنه‌: سەمیر ھەورامی لەبارەی لێدوانێکی ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی کە باسی تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، رایگەیاند، "قسە‌کانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە دوورن لە ڕاستییە‌وە و بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سە‌لماندوە."

سەمیر ھەورامی ئەوەشی راگەیاندوە، "داتاو ئامارە‌کانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن کە ئە‌و ‌پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییە‌کی درووستی نییە و کەس لێدوانە‌کانی بە‌جددی وەرناگرێت چونکە زوو زوو پە‌نا دە‌باتە بە‌ر موزایە‌دە و دووبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشیلە."

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، به‌میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندبو كه‌ "داهات لەسلێمانی کەمیکردووەو کۆناکرێتەوە".

بەوتەی ئه‌و، "قوباد تاڵەبانی بەوەزیرەکان‌و تیمی پارتی لەحکومەت وتووە، "بەخوا پارە لەسلێمانی کۆناکرێتەوە. وەزیری داراییش پێی وتوین، هەر باوەڕیان بەوە نییە پارە کۆبکەنەوە".
 
هێڤیدار ئەحمەد ئه‌وه‌شی‌ وتبو، "جگە لەوەی پارەی موچە نییەو بزر دەبێت، پارەی پرۆژەکانیش دیارنین". 
 
لەبارەی ئەو داهاتانەی کە لەرێگەی دەروازە سنورییەکانەوە بۆ سلێمانی دەچن، هێڤیدار ئەحمەد قسەیەکی تیمی یەکێتیی لەحکومەت باسکردوه‌و ده‌ڵێت، "تیمی یەکێتی لەناو حکومەت بەحکومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە، کارەکە قاچاخە، ئەو شتەی کە دەهێندرێت قەدەغەیەو بە قاچاخ دەیهێنین، ئێ پارەکەی بۆ حکومەت نییە، هەر نابێت داخڵ بێت، کە داخڵ نەبێت پارەکە بۆ حکومەت نییە، با ئێمە بۆ خۆمان بەقاچاخ داخڵی بکەین و بیبەین، ئێوە عیلاقەتان چییە؟"
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×