هێزە ناڕازییە شیعەکان هەڵوێستى خۆیان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن ئاشکراکرد
  2021-12-01       444       
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، بەتەواوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەنرا.

ئاوێنە: چوارچێوەى هەماهەنگى ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا، کۆمسیۆنى تۆمەتبارکردووە بەوەى "پێشوەختە" ئەنجامى هەڵبژاردنى دیاریکردووە.

دەشڵێت، کۆمسۆن و دەستەى دادوەرى بەپێی چوارچێوەى یاسایی کارپێکراو مامەڵەیان لەگەڵ تانەکان نەکردووە.

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر هەڵوێستەکانى لەبارەى "یاریکردن بە ئەنجامى هەڵبژاردن" و داواى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن کە پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردووە.

چوار هاوپەیمانێتی سەرەكی شیعە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 بەشداربوون، سەدر و مالیكی، حەكیم _ عەبادی و عامری و خەزعەلی، سەرۆكایەتی ئەم جەمسەرە جیاوازانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان دەكرد، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەكان (11ی تشرینی یەكەمی 2021) سەرجەم لایەنە شیعەكان چوونە لایەك بەناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و سەدر كە براوەی یەكەم بوو بە 73 كورسی لەكۆی 329 لە لاكەی تر بەتەنها مایەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×