لێدوانێک لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر
  2021-12-01       1008       
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تائێستا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی هیچ نامەیەکی لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ئەنجومەنەکە نەکردووە.

ئاوێنە: دەربارەی پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوە لە لایەن پارێزگاری سلێمانی بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەم دوایەی سلێمانی، بەرزان شێخ محەمەد کە لەهەمان حیزبەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکرە بە دەنگی ئەمریکای (1ی کانونی دووەمی 2021) وتووە، "من وەک خۆم ئەوەی دەستم کەوتبێت لەوبارەوە ئەوەیە کە (بەڕێز پارێزگار) دەڵێت: من بە فەرمی کەس پێی ڕانەگەیاندووم هەروەها خۆم داوام نەکردووە بەڵام مێژووەکەی کە باسی دەکەن کە چوار ساڵە".

دەشڵێت، "بەڵام خۆی پێویستە ئەگەر ئەو دەستلەکاردەکێشێتەوە لەبەر ئەوەی لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە دەبێت دەسلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت بۆیە دەبێت سەرەتا نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، بۆیە تا ئێستا نە نامەی بۆ ئەنجومەن ناردووە وە بە شەخسیش بەوپێیەی هەردوکمان لە یەک حیزبین پرسیارمان لێکردووە لەوبارەیەوە دەڵێت، بابەتی وا ڕاست نیە(پێشکەشکردنی نامەی دەسلەکاکێشانەوە)."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×