مالكی: ناڕازییەكان قایلبكەن دواتر حكومەت پێكبهێنن
  2021-12-01       455       

نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داوادەكات مافی ئەو لایەنانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین دەستەبەربكرێت و قایلبكرێن دواتر حكومەت پێكبهێنرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كردووە.

ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مالكی دەڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە”.

ئاشكرایكردووە كە مالكی وتوویەتی پێویستە “لێكەوتەكانی قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەپێی یاسا چارەسەربكرێن و مافی لایەنە ناڕازییەكان بدرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە بگواسترێتەوە بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی هەبێت”.

لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی مانگی ڕابردووەوە، مالكی سەركردایەتیی ئەو لایەنە شیعییانە دەكات كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناڕازین و دەیانەوێت ژمارەی كورسییەكانیان نەكرێت بە پێوەر، بەڵكو بەپێی ئەو هێزەی هەیانە لە حكومەتدا پشكیان پێبدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×