ئەردۆغان وەزیری دارایی لە پۆستەكەی دوورخستەوە
  2021-12-02       968       
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، لوتفی ئیلفان وەزیری دارایی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و نورەدین نبتی لە جێگەكەیدا دەستنیشانكرد.

ئاوێنە: پێشتر نبتی تویتێكی سەیری لە ئەكاونتەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە نزیكی دەستپێكێشانەوەی ئیلفان و وەرگرتنی پۆستەكە لەلایەن خۆیەوە كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهای لیرە دابەزیوە بۆ كەمترین ئاست لەمێژووی خۆیدا و گەیشتووەتە ‏‏14 لیرە بەرامبەر دۆلارێك، دوای چەندبارەكردنەوەی بەرگریكردنی ئەردۆغان لە نمونە ‏ئابورییە نوێیەكەی بە كەمكردنەوەی نرخی سوود، سەرەڕای ئەوەی ئاستی هەڵاوسان لە ‏‏20% نزیكدەبێتەوە.‏

پێشتر ئەردۆغان بڕیاری لێكۆڵینەوەی لە ئەگەری یاریكردن بە دراوەكە كرد پاش ئەو دابەزینە قورسە و پێوانەییەی بەرامبەر دۆلار تۆماركرد.

بەپێی سەرچاوەكان لەگەڵ هەر هەنگاو یان لێدوانێكی ئەردۆغان لیرە دابەزینێك بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێك تەنها لەمساڵدا زیاتر لە 45%ی بەهاكەی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×