سەدرو لایەنە شیعە ناڕازییەكان لەسەر چەند خاڵێك رێككەون
  2021-12-02       851       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر و سەركردەكانی لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ماڵی هادی عامریدا لە بەغدا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتون.

ئاوێنە: بەپێی قسەی فادی شەممەری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی رەوتی حیكمەی، سەدرو لایەنە شیعە ناڕازییەكان رێككەوتن لەسەر ئەوەی عێراق لە گلان بەرلاەو شەڕی ناوخۆ بپارێزرێت.

بەپێی قسەی ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە، سەدرو لایەنە شیعە ناڕازییەكان هاوڕابون لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق تەوافوقی بێت بەڵام دابەشكردنی وەزارەتەكان لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردن بێت.

هەروەك لایەنە بەشداربوەكانی كۆبونەوەكە جەختیان لەوە كردۆتەوە كە درێژە بە كۆبونەوەكان بدرێت بۆ ئامادەكردنی وەرەقەیەكی یەكگرتو وەك بەرنامەی كاری حكومەتی داهاتو.

هەروەها رێككەوتون لەسەر ئەوەی بۆ گفتوگۆ لەبارەی گەورەترین كوتلە  لیژنە دروست بكەن بۆ گفتوگۆی وردەكارییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×