سەڵاح رەشید: یەكێتی ئێستا سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی نییەو یەك كەس بەڕێوەی دەبات
  2021-12-04       1744       

سەڵاح رەشید، سیاسەتمەدارو سەركردەی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، یەكێتی ئێستا نە سەركردایەتی هەیەو نە مەكتەبی سیاسی، یەك كەس بەڕێوەی دەبات، ئەویش بافڵ تاڵەبانییە.

ئاوێنە: سەڵاح رەشید، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەبارەی دۆخی ئێستای یەكێتی كە خۆی پێشتر ساڵانێكی زۆر لەو حزبەكەدا خەباتی كردوە، وتویەتی"یەکێتی ئێستا یەک کەس بەڕێوەی دەبات، ئەویش بافڵ تاڵەبانییە، دەنا نە سەرکردایەتی هەیەو نە مەکتەبی سیاسی، ناو بەناو ئەوانەی دادەنیشن لەگەڵیدا لە نێوان دو کەوانە پێیان دەڵێن جەمەعەتی ئەشهەدو بیلا، نە ڕۆڵیان هەیە نە کەسیشیان دەوێرن لە قسەی بافڵ دەربچن."

ئەوەشی خستۆتەڕو "یەکێتی ئێستا وەک گەڕەکەکانی مەڵکەندی و سەرشەقامی لێ هاتوە، ئەوەندە گۆڕاوە هەر نایناسیتەوە. هیچ کەسێک حەز بەوە ناکات ئەو شوێنەی کاری تیا کردوە بڕوخێت، بڕوام وایە کە بەدیلی یەکێتی لە گۆڕەپانەکەدا نییە، هەرچەندە، چەند یەکێتی لاوازبێت لە سودی پارتی دیموکراتە کە خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەوەیان پێ خۆش نییە، لە لایەکی ترەوە یەکێتی جاران و یەکێتی ئێستا ئەرزو ئاسمانی فەرقە، هەر کێرڤی دەنگەکانیشی هاتۆتە خوارەوە لە هەولێردا، جاران دەنگی زیاتری نەهێنایە لە چاو لایەنی دی، هەر بە یەکێتی دانەدەنرا، کەچی لەم هەڵبژاردنە بەهەزار حاڵ کورسییەک یان دو کورسی هێناوە".


زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×