شه‌ڕ له‌نێوان هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته‌ رویدا
  2021-12-04       517       
له‌دوای كۆتاییهاننی یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته‌ له‌ یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردو یانه‌كه‌ رویدا و چوار كه‌س برینداربون.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری شه‌ڕ له‌نێوان هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك هانده‌ری یانه‌ی شوڕته‌ رویداوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌س برینداربون، پاش دروستبونی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چونه‌ته‌ ناو گۆڕه‌پانی یاریگاكه‌وه‌ و كۆتاییان به‌ئاڵۆزیه‌كان هێناوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه‌ نازانرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی چه‌ند یاشه‌دحاڵێك، "ژماره‌یه‌ك هانده‌ری یانه‌ی شوڕته‌، ئاڵای عێراقیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نگرانی یانه‌ی هه‌ولێر داوایان كردوه‌ ئاڵاكه‌ بهێننه‌ خواره‌وه‌، پاشانیش ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕ له‌نێوانیان دروستبوه‌".

تاوه‌كو ئێستا پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌، هیچ رونكردنه‌وه‌ و زانیاریه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ند و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ وه‌رزشوانان و وه‌رزش دۆستان، له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری یاری نێوان یانه‌ی ھه‌ولێر و یانه‌ی شورته‌، له‌خولی جامی عێراق ئه‌نجامدرا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوای یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردو یانه‌، یانه‌ی هه‌ولێر توانی بگاته‌ قۆناغی هه‌شت دوای بردنه‌وه‌ی له‌ شورته‌ به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ 4-2.
زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×