وه‌ستا ڕه‌سوڵ: ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌كردار سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات
  2021-12-04       1172       
ڕاوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌كردار سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات.

ئاوێنە: وه‌ستا ڕه‌سوڵ ڕاوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، وه‌ك كه‌ركوكیه‌كان پێان وابوه‌ هاوسه‌رۆكى له‌نێو یه‌كێتى شتێكى تازه‌یه‌، ئێستاش ده‌ركه‌وت سیستمى هاوسه‌رۆكى له‌ناو یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆیه‌ كۆتایی هاتوه‌.

وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتیشى، به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ركراوه‌و ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌كردار سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات.

ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى یه‌كێتى هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، داعش ناوچه‌یه‌كى جوگرافى دیاریكراو داگیرده‌كات ده‌ڵێت" ئێستا داعش له‌ قۆناغى خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌رچوه‌و له‌قۆناغى هه‌وڵدانه‌ بۆئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌ك بخاته‌ ژێر ڕكێفى خۆى.

هه‌رچه‌نده‌ به‌شێكى زۆرى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ سیستمى هاوسه‌رۆكى كۆتایی هاتوه‌ به‌ڵام تا ئێستا لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ك هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى خۆى ده‌ناسێنێت
زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×