ئەمشەو لەکەلار گەنجێک بەدەمانچە كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
  2021-12-04       546       

پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ئەمشەو لەکەلار گەنجێک بەدەمانچە فیشەکی له‌خۆیدا و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا''

ئاوێنه‌: عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند ''ئەمشەو لەگەڕەکی لیواکەی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی( ع - م -  ح ) لەدایکبووی 2000 لەسەربانی ماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ بوه‌شداوه‌، بەوتەی کەسوکاری لەماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبوە، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×