قوباد تاڵەبانی گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی لە ناوچەکانی سنوری دەسەڵاتی یەکێتی ڕاگەیاند
  2021-12-05       1124       
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە ناوچەکانی سنوری دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە پێی دەوترێت "زۆنی سەوز" ڕاگەیاند.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دەستمان کردووە بە هەندێک گۆڕانکاری و گۆڕانکاری لە دیوانی وەزارەتەکان لە حکومەتە خۆجێییەکان، لە پارێزگای سلێمانی، لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی باشتر لە دوێنێ خزمەت بە خەڵک بکرێت."

وتیشی، "شتەکە ئاساییە و ڕێکاری ئاسایی خۆی دەگرێتەبەر."

لێدوانەکەی قوباد تاڵەبانی لەدوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فەرمی گۆڕانکاریکردن لە چوار سەرۆکی زانکۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنرا.

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەکرد، "سەرۆکی زانکۆ هەیە کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە پۆستەکەیدایە و وادەکەی تەواو بووە، بۆیە پێویستە گۆڕانکاری بکرێت."
زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×