ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنا لە عێراق: سەرجەم حاڵەتەكانی مردن لە هەرێم كوردستان بون
  2021-12-05       258       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سەرجەم حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون كە 12 حاڵەتی مردن بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 13 هەزارو 735 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 457 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە 839 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون بەمشێوەیە: 5 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك.

 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×