هەولێر؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پێشتر پۆلیسێكی بریندار كردبو
  2021-12-05       192       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە سێ رۆژ لەمەوبەر لەكاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنیدا روبەڕوی هێزەكانیان بوبوەوەو كارمەندێكیانی بریندار كردبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەو تۆمەتبارەی بە ناوی (ئـ. ی. ق.) کە سێ رۆژ پێش ئێستا کارمەندێکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردندا زامدار کرد، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە لە بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستگیر کرا."

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، تۆمەتباری ناوبراو، کە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا بەپێی ماددە (230)و لە نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەپێی ماددە (446)و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات بەپێی ماددە (446)و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە بەپێی ماددە (446) داواکرابو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەک و چەقۆیەک و بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.


زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×