لەسنوری كەركوك داعش هێرشی كردە سەر پێشمەرگە
  2021-12-05       740       
دو پێشمەرگەی شەهیدی پەلامارەكەی داعش لە سنوری كەركوك

ئەمشەو یەكشەممە، لە سەر کەلی قەرە سالم لە ناوچەی شێخ بزێنی لە نزیك شارۆچكەی پردێ لە سنوری کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگەو هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوەو شەڕ بەردەوامەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ریزی پێشمەرگە شەهیدو بریندار هەن.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان لە روبەڕوبونەوەی هێرشەكەی ئەمشەوی داعشدا سێ پێشمەرگە شەهیدبون كە یەكێكیان پلەی نەقیبە و هەروەها سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربون.

ئەو سێ پێشمەرگەیەی شەهیدبون ناویان، (نەقیب مەسعود تەڵعەت و ئەحمەد لەتیف، گۆران خەسرەو)ە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×