وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە
  2021-12-06       376       
شه‌وى ڕابردوو جارێكى تر چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنووری کەرکوک و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامی هێرشەکەدرایەوە، لەئەنجامی هێرشەکەش دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

ئاوێنە؛ چەکدارانی داعش دوو خاڵی فەوجی 3ی لیوای 126ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەیان لە گوندى قەرە سالم لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحیەی پردێ بەئامانج گرتووه‌، لەئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەهیدبون كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی ” قەرە سالم” دا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە”.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×