رێواز فایەق: پێویستە حكومەت لێدوانی فەرماندە ناشارەزاكان راگرێت
  2021-12-06       437       
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات لێدوانی فەرماندە ناشارەزاكان راگرێت و پرسی سەنگەرەكان و چەكی پێشمەرگە لە میدیاكان دووربخاتەوە، چونكە بابەتی میدیا نین.

ئاوێنە: رێواز فایەق لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە پێش هەر شتێك میدیا و میدیاكاری نابەرپرس رابگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، جوڵە و سەنگەر و چەك و تفاقی پێشمەرگە بابەتی میدیایی و هەواڵی بەپەلە نین، پێویستە حكومەت فەرماندە ناشارەزاكان لە لێدوان رابگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شێخ جەعفەر ڕایگەیاند "ئاخر بۆیە حاڵمان جوانە ئەوانە نوێنەری خەڵکن، ئەوانە نوێنەری هەرێمی کوردستانن، ئەوانە یاسا دەردەکەن، ئەوانە پارێزەری مافی تاکە کەسن، ئەوانە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆیە حاڵمان واجوانە، ئەوانە هاتونەتە ناو ئەو پەرلەمانەوە کە ئەسڵەن مرۆڤ نازانێت چۆن باسی بکات، جیاوازی پێشمەرگەیەک بکەیت کە لەسەنگەردا بێت و شەهید بێت کە لەم ڕۆژانەی دوایدا بەو هاوڵاتیانەوە 19 کەس شەهید بوون داعشێک نەیپرسی کامە پارتیە؟ یا یەکێتیە؟ یاخود حیزبێکی ترە؟ بەداخەوە بۆ ئەو مناڵ و مەزن و نەفام و بێ عاقڵانە کە ئەوانە وەک ندی و بدی ئەم قسانە دەکەن و بەهەوەسی خۆیان لێدوان دەدەن من هەر ئەوەندەیان پێدەڵێم".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×