کۆمسیۆن ئاماری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەم بڵاودەکاتەوە
  2021-12-06       428       


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئاماری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ 138 کاندید لەچوارچێوەی هاوپەیمانی، 148 کاندید وەک کاندیدی حزبەکان و 43 کاندیدیش وەک سەربەخۆ بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

ئاوێنه‌: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دوشەممە ئاماری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکەش لە هەڵبژاردنی 10-10-2021دا ژمارەی ئەو لایەن و حزبانەی کەوەک هاوپەیمانی بەشداربون 21 هاوپەیمانی بوە و 138 کاندیدیان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان دەرچوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 108 حزبیش بەشداریان لە هەڵبژاردنەکەدا کردوە و 148 کاندیدیان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، لەکۆی 789 کاندیدی سەربەخۆش 43 کاندیدیان  بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان دەرچون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×