میدیای سوریا: ئیسرائیل بەندەری لازقیەی بۆردومانکرد
  2021-12-07       935       

میدیایی فەرمیی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە موشەک مەیدانی کۆنتێنەرە بازرگانییەکانی بەندەری لازقیەی بۆردومان کردووە.

ئاوێنه‌: ئەو سەرچاوە سەربازییە سوریا کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بە ئاژانسی سانای فەرمیی سوریای وتووە، هێرشەکە لەکاتژمێر 1:23 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی دیمەشق ئەنجامدراوە، ژمارەیەک موشەک لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستەی مەیدانی کۆنتێنەرەکانی بەندەری بازرگانیی لازقیە کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک لە کۆنتێنەرەکانی ئەو بەندەرە سوتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆسەر سوریا ئەنجامداوە و لەزۆرینەی هێرشەکانیدا سیستمی سوپای ئەو وڵاتە و بەتایبەت گروپەکانی سەربە ئێران و حزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×