مەزڵوم عەبدی بەرامبەر داعش داوای یەكێتیی نیشتمانی دەكات
  2021-12-07       1462       
مەزڵوم عەبدی لە هێرشەكانی داعش بۆسەر پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان نیگەرانە، داوای هێنانەئارای یەكێتیی نیشتمانی دەكات.

ئاوێنه‌: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە تویتێكی لەبارەی هێرشەكانی داعش كردووە، نووسیویەتی، “بەوپەڕی دوودڵییەوە چاودێریی ئەو هیرشانە دەكەین كە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دەكرێتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان”، سەرەخۆشیی خۆی گەیاندووە بۆ ڕۆحی شەهیدەكان.

عەبدی گرنگیی پتەوتركردنی هەماهەنگی و هاریكارییە ئەمنی و سەربازییەكان دووپاتدەكاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتیی نیشتمانی بووەتە گرنگییەكی ستراتیژی بۆ بەرگرتن لە مەترسییەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×