سوپای عێراق رایگەیاند، لەتەقینەوەکەی ناوەڕاستی شاری بەسرە، چوار کەس کوژراون و چواری دیکەیش برینداربون.
ئاويَنة: شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە تەقینەوەکەی ناوەڕاستی شاری بەسرە لەرێگای ماتۆڕسکلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوەو ھاتووە، "بەپێی ئامارە بەراییەکان لەئاکامی تەقینەوەکەدا چوار ھاوڵاتی کوژراون و چواری دیکەیش بریندرابوون، ھەروەھا دوو ئۆتۆمبێلیش سوتاون".
باس لەوەشکراوە کە لەئێستادا لایەنە پەیوندیدارەکان دەستیانکردووە بەلێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەکەو دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.