کەمێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش لەدو قۆڵەوە ھێرشیانکردە سەر فەوجی سێی لیوای 31ی فرقەی ھەشتی سوپای عێراق لەنزیک شارۆچکەی دوبز لەرۆژئاوای کەرکوک.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هێرشه‌كه له‌گوندی تویڵعەی سنوری شارۆچکەی دوبز ئه‌نجامدراوه‌و له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دو سەربازی عێراقی کوژراون.
هه‌ر ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری پردێ كرا. سه‌ید بێستون، جێگری فەرماندەی میحوەری پردێ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه رایگه‌یاند، كاتژمێر (07:20) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كران.
وتیشی، شه‌ش كاتیۆشا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه‌و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه‌و هیچ زیانێكیش به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.