وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە زانکۆکان دەکات ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکارانیان بۆ بنێرن. ئەوەش دواى ئەوەى بودجەیەک بۆ پاڵپشتی خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان تەرخانکرا.
ئاوێنە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە نوسراوێكدا رایگەیاند: دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى حەوت ملیار و(250) ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى، داوا لە سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکەین ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆمان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، تا رۆژى سێشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2021)، پێویستە ئامارى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکارانى ناوەوەو دەرەوەى شار بنێرن، لە حاڵەتى دواکەوتنى ئامارەکانیشدا لایەنى پەیوەندیدار بەرپرسیار دەبێت.