ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل شكستپێهێنانی هەوڵێكی هاوردەكردنی چەكی بۆ نێو هەرێم راگەیاند
  2021-12-08       1279       

ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل سكشتپێهێنانی هەوڵێكی هاوردەكردنی چەكی بۆ نێو هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، لە راگەیەندراوێكدا وتی، كەسێكی بە رەگەز تورکیان دەستگیر کردوە کە بە نیاز بوە (489) پارچەی دەمانچە لە جوری ( لولە- سبطانە) هاوردەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو كەسە ویستویەتی ئەو ژمارە چەكە "بە شێوەی قاچاخ" بهێنێتە نێو هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×