پزیشکێکى کورد لە نەخۆشخانەیەکى پۆڵەندا رایگەیاند، دۆخى کۆچبەرانى کورد زۆر خراپە و گه‌ڵای دار ده‌خۆن لەگەڵ خواردنەوەى ئاوێک کە پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه.
ئاوێنه: د. ئه‌رسه‌لان به‌كر عیزه‌دین پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌یەک له پۆڵۆنیا كه نزیكه له سنور (9ی كانونی یەكەمی 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند "مرۆڤ ناتوانێت باسی بكات کە کۆچبەران لەچى بارودۆخێكی خراپن، ئەوان گه‌ڵای دار و ئاوی پیس ده‌خۆن، ئاوی ڕووباره پیسه‌كان كه پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه".
دەشلێت " كه‌سی واهه‌یه نازانێت كه دێت ناوچه‌كه ئاو و گیایه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێنت، باسی ئه‌وه ده‌كرێت زۆر كه‌س مرد بێتن و كه‌سیش ئاگای لێ نییه واته هه‌مووی له بارودۆخێكی زۆر خراپن، له‌وانه‌شه زۆر كه‌س بمرێت".
ئەو پزیشکە جەختدەکاتەوە، ئه‌گه‌ر فریای کۆچبەران نەکەون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان سەرما ده‌بێت بە خوار( -10 ) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه‌ى هه‌بێت.