عێراق؛ تاوتوێی هەڵگرتنی باجی سەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانس دەكرێت
  2021-12-10       419       

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگەیاند، تاوتوێی هەڵگرتنی باجی سەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانس دەكرێت و هەڵگرتنی ئەو باجەش پێویستی بە بڕیاری پەرلەمانە.

ئاوێنە: عەلی موئەیەد، سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وتوە، باجی سەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانس لەچوارچێوەی یاسای بودجەدا لەساڵی 2015ەوە سەپێنراوەو ئەوەش كاریگەری لەسەر داهاتی كۆمپانیاكان و ئەو رێژەیەی دەستەكەیان لەو داهاتە دەستی دەكەوێت و بەوەش كاریگەری لەسەر خەزێنەی دەوڵەت دروست كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەو باجە لە ئێستادا تاوتوێ دەكرێت و هەڵوەشاندنەوەیشی پێویستی بە بڕیاری پەرلەمانە چونكە بە یاسا ئەو باجە سەپێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×