کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی سکاڵا لەسەر هەرێم تۆمار دەکات‌و داوای قەرەبو دەکات
  2021-12-10       1043       

کۆمپانیای‌ گەنەڵ ئینێرجی‌ رایگەیاند، لەدادگای‌ نێودەوڵەتی‌ سکاڵا لەسەر حکومەتی‌ هەرێم تۆماردەکات بەهۆی‌ کۆتایی هێنان بەگرێبەستی‌ بەرهەمهێنان‌و گەشەپێدانی‌ نەوت لەدو کێڵگەی‌ غازی‌ سروشتی‌.  

ئاوێنه‌: کۆمپانیاکە ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، نزیکەی‌ 1.4 ملیار دۆلاری‌ لەپڕۆژەی‌ گەشەپێدانی‌ هەردو کێڵگەی‌ غازی‌ "میران‌و بنەباوێ" خەرجکردووە، بەڵام گرێبەستەکە لەلایەن حکومەتی‌ هەرێمەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە داوای‌ قەرەبو دەکەنەوە.  

کۆمپانیای‌ گەنەڵ ئینێرجی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ رێگەیەکیان لەبەدەمدا نەبووە جگە لەقبوڵکردنی‌ کۆتاییهێنانی‌ گرێبەستەکە، بەهۆی‌ "پێشێلکاری‌" حکومەتی‌ هەرێمەوە، بۆیە داوای‌ قەرەبوکردنەوەیان دەکەن لەلایەن هەرێمەوە، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ بڕی قەرەبوەكه‌ی‌ ئاشکرا نه‌كردووه‌.

دەشڵێت، گەنەڵ ئینێرجی داواکاڕی گەورەی هەیەو لەدانیشتنی دەستەی دادوەری نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لەلەندەنە ئاشکرای‌ دەکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×