خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی لەململانێیەکی قورسدان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
  2021-12-12       533       

هەریەک لە هاوپەیمانێتیی عەزم بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر و هاوپەیمانێتی تەقەددوم بەسەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی لەململانێیەکی قورسدان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆئەومەبەستەش پەنایان بردۆتە بەر کڕینی پەڕلەمانتارە سەربەخۆکان، بەشێوەیەک بەشێک لەو پەڕلەمانتارانە بۆ چوونە ناو یەکێک لەو دوو هاوپەیمانێتییە، بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.

ئاوێنە: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سیایسی ئاگادار، هەندێک لە پاڕلەمانتارە دەرچووە سەربەخۆکان و کوتلە بچووکەکان بۆچوونە ناو هاوپەیمانێتیی عەزمی خەمیس خەنجەر بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، ئەوبەپێیەی خەنجەر دەیەوێت بۆ ڕکابەرییکردنی محەمەد حەلبووسی لەبەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان بگاتە ژمارەی پێویست لە پەڕلەمانتاران.

ئەوەش هاتووە کە ململانێکە لەسەر راکێشانی شەش کورسیی کاندیدە سەربەخۆکان و کوتلە تورکمانییە بچووکەکانە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کورسیی پێکهاتەی سوننەکان لەپارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەددین پەرش و بڵاوبوون، ئەو دوو هاوپەیمانیتییەش کە نوێنەرانی سوننەکان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی پەڕلەمان لە کێبڕکییەکی قورسدان.

سەرچاوەکە هەروەک دەڵێت"ئەگەری نزیکبوونەوەی هاوپەیمانێتی عەزم و تەقەددوم و ڕێککەوتون لەسەر تاکە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان نیمچە ئەستەمە، بۆیە ئەگەری زۆرە هەردوولا کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بکەن.

روونیشکراوەتەوە کە ئەو شەش کورسییەی هێشتا لەنێوان ئەو دوو کوتلەیەدا یەکلایی نەبوونەتەوە نرخەکانیان لەبازاڕی رەشدا بەرزبۆتەوە، جگە لەوەی دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارە تورکەمانەکان لەناو پێکهاتەی سوننەدا دەکرێت، هاوشێوەی ئەوەی لەماوەکانی رابردوودا روویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×