قه‌باره‌ی قه‌رزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق ئاشكرا بوو
  2021-12-12       504       

 راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ عێراق به‌ گشتی 80 ملیار دۆلار قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی له‌سه‌ره‌.

ئاوێنە: موزهر محه‌مه‌د ساڵح، راویژكاری دارایی و ئابوریی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا وتی كه‌ قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق كه‌مه‌ و ده‌توانرێت بدرێته‌وه‌، پێشتر 23 ملیار دۆلار بوه‌ و ئێستا قه‌رزه‌كه‌ بۆ 20 ملیار كه‌مبوه‌ته‌وه‌.

وتیشی كه‌ ده‌توانن ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییانه‌ له‌ بودجه‌ی گشتیی بده‌نه‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ دادیده‌ڕێن.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزه‌ ناوخۆییه‌كان، راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ بڕی قه‌زه‌كه‌ ده‌گاته‌ 60 ملیار دۆلار و ئه‌و قه‌رزه‌ خراوه‌ته‌ ناو سیستمی دارایی حكومه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر بارگرانیی بودجه‌ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×